بەڕێوبەرایەتی بەرگری‌و فریاکەوتن، هەڕەشەی مانگرتن دەکەن، بەرانبەر دیارنەمانی زیادەی مووچەیان لەلایەن
سه‌باره‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه‌


ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز و نارازی له‌ ( ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کیتی ) نیشتیمانی له‌ سه‌رانسه‌ری کوردستان بۆ به‌دی هێنانی ئامانج و نوی` بونه‌وه‌ بۆیه‌ داواکارین له‌ هه‌ر شارێکی کوردستانن هاوکارو پشتیوانمان بن و ده‌ست له‌ ناوی ده‌ست بۆ پیشاندانی ئیراده‌ی لاویمان به‌ره‌و چاکسازی و نوێ بونه‌وه‌ و سه‌رکه‌وتن تکایه‌ ده‌نگی خۆتان بگه‌یه‌نن بۆ گۆڕانکاریو چاکسازی ناو ینک نه‌ک به‌م شێوه‌ی ئه‌دای ئێستا به‌لکو بۆ چاکسازیو نوێ بونه‌وه‌.......ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێکخراو تكاية تةنها لة ڕێگه‌ی ئةم ئيمةيلانةوة پةيوةنديمان پيوة بكةن نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن arastaynwepuk@gmail.com ) arastaynwepuk1@gmail.com )
دواين بابةت
په‌یوه‌نديةكان
=tmyfsnayua6ltirpgo.gif= jfuds1hxoi53uyo0vo61.jpg bqeggxnnujp5qpnv5jix.jpg i4vvcjy0u1t8q5fkyzb.jpg 61cczqxke80oy0e65dh7.jpg f6q4zj4cj3mcenyy8n5g.jpg atz46mncdim89pqa2o2.jpg h2xivqqa1ao3fc6iissq.jpg 6rp0z50beuoxjdtqmmf.jpg r8m6dm38ze6kwssovxhp.jpg 45vglrgr1t20bbysd9ai.jpg utc86e419qku9cgjowdu.jpg eptenuqxauo1ox33xlp.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg za6zszieifitlh4sweug.jpg 27h9z97qvuh2wqa5n81j.jpg fgo5bxcz2pd2q2tvs1qy.jpg z0ltsk1sa214rc8mvpka.jpg qs9tisia832osfl6csf.jpg wob4u0szozrq3mfrbyd.jpg m78c9twl97oi33iw2h3v.jpg 7ak1nahem3t3t3ijydv.jpg mplp9hi4h04dnp7u3ukc.jpg efiul58biqef630rng3s.jpg uz3tkyhwvz4hlh4gdigq.jpg r1uds4awl7i2aejyko1.jpg 9n397mw7ugf1ubq2mnlb.jpg 5zqonducgokw54qb3she.jpg efcq4q2is2b1r0mbk1tt.jpg 953ac2mmb9w900quig1f.jpg zzz4pfychffpiejp8dv.jpg zwj7jymaia1sttpay335.jpg 29g773nx9ohcdakf4w.jpg xtzn2hqkzff3lmk980kv.jpg x6ir8yllnizvdq20g6.jpg gid1qhawhs18j5ehozgs.jpg ljvm9gfqz5jlfh75pqd.jpg ul69maa5qmo2qnaywm.jpg ===
گه‌نجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یه‌کیتی نیشتمانی
ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به‌ریکخراوی گه‌نجانی نارازی و عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی یه‌کیتی نیشتمانی




 

ئەمە دەقی روونکردنەوەکەیە

بۆ سەرجەم ئەندامانی یەکەی پاسەوانی تایبەتی سەربە
بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن
 
 
ئەم کاتەتان باش...
بەڕێزان ، لە پێناو زیندوکردنەوەی مافی پشتگوێ خراو و دیارنەماوی ئێوەی پاسەوان ،لە پێناو   گێڕانەوەی زیادە مووچەی یەک ساڵی تەواوتان ، ئێمە وەک کۆمەڵێک لە پاسەوانانی سەربە بەرگری و فریاکەوتن بە هەموو لایەک و ئێوەی بەڕێزی ڕادەگەیەنین کەوا ،کاتژمێر (10)یسەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممەی ڕێکەوتی (10/1/2012) ،گردبونەوەیەک ساز دەکەین لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن، لە ناوچەی (کانی گۆمە)ی شاری سلێمانی. وەک لای هەموان ئاشکرایە کەوا زیادە مووچەی یەک ساڵی بەڕێزتان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە نێردراوە
بۆ کوردستان و ئێستا لەژێر دەستی وەزارەتی دارایی هەرێمدایە.بەڵام سەرۆکایەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ دەستی دەستی بەم پرسەوە دەکەن و تاکو ئێستا نە وەزیری ناوخۆو نە سەرۆکی هەرێم کەم و زۆر خۆیان لە قەرەی ئەم باسە نادەن و سەرجەم ئەندامانی ئەم هێزانەیان لەوپەڕی دڵەڕاوکێ ی و چاوەڕوانی دا هێشتۆتەوە،هەرچەندە لێرەو لەوێ باسی ئەوە دەکرێت کەوا چاوەڕوانن سەرۆکی هەرێم چاو بە ڕێژەی ئەو هێزانەدا بخشێنێتەوە ئەوسا ئەو پارە سەرف بکرێت.ئەگەر واشبێت ئەوا دیارە بێ ئاگان لەوەی کەوا پێدانی ئەو پارەیە بە
خاوەنەکانیان  هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێکخستنەوەی ئەو هێزانەوە نیە و  بە (ئەسەری ڕەجعی ) ئەو پارە زیادەیە دەیانگرێتەوە . ئەمەتەنها بەهانەیەکی پوچە.چونکە دوای پێدانی ئەو پارەیەش سەرۆکایەتی هەرێم دەتوانێت ئەو هێزانە ڕێک بخاتەوە.ئەگەر بەهانەی ئەوەشیان هەیە کەوا خەڵکی وەهمی لەوهێزانەداهەیەودەبێت لاببرێن .ئەوە دەبێت ئەو بەرپرسانە کە خەڵکی وەهمیان نوسیوە سزا بدرێن ،نەک ئێمەی بەش مەینەت سزای ڕۆحی بدرێن. ئەوەی زیاتر ئێمەی ترساندووە ئەوەیە کە لێدوانی بەرپرسان ناڕۆشنی پێوەدیارە و تاکو ئێستا یەک
لێدوانی وەک یەکیان نیە ،،وە دەنگۆیەکیش هەیە کە دەڵێن
لایەنێکی سیاسی لە پشت دواخستنی ئەو پێدانی پارەیەوەیە و دەستی دەستی بەو باسەوە دەکات تاکو حکومەت وەردەگرێتەوە و ئەوکات دەیکاتە دەستەگوڵی خۆی و وەک ڕێکلامێک بۆ سەرۆک حکومەتی داهاتووی هەرێم نیشانی خەڵکی دەدات.بۆیە داوا لە هەموو ئەندامانی یەکەی پاسەوانی بەرگری و فریاکەوتنی سەرجەم حیزبەکان دەکەین کە لەو بەروارەدا ئامادەبن،چونکە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆی هەرێم وعێراق بانگێشت دەکەین، وە سوردەبین لەسەر بەدەستهێنانی ئەو مافەمان . وە ئەگەر سوربوون لەسەر نەدانی ئەو مافە ،ئەوا پەنا بۆ دادگای باڵای
فیدڕاڵی عێراق دەبەین وسکاڵای یاسایی لەسەر وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکایەتی هەرێم تۆمار دەکەین و داوادەکەین کە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە ڕێگای لیژنەی خۆیانەوە ئەو پارەیەمان پێبدەن.
 
داواکارین لە هێزەکانی پاسەوانی لایەنەکانی
1-      یەکێتی نیشتمانی کوردستان
2-      کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
3-      حزبی شیوعی کوردستان
4-      بزوتنەوە ی گۆران
5-      حزبی سۆسیالیست.
6-     یەکگرتووی ئیسلامی
کە لەو بەروارەدا ئامادە بن لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن لە( کانی گۆمە ) ی شاری سلێمانی .
 
بە ئومێدی سەندنەوەی مافی زەوتکراوتان.
 
 
 
 
                                                 کۆمەڵێک  لە پاسەوانانی تایبەتی
                                   سەربە بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن
                                                         29/12/2011



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:







*ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی‌*